پسپۆڕانی دەستوریی: كورسیی كەمینەكان لە دادگای فیدراڵی تەنیا بۆ ڕاوێژكردنە
پسپۆڕانی یاسای دەستوریی ڕایدەگەیەنن: بەڵێنی پێدانی كورسیی بە كەمینەكانی عێراق لە دادگای فیدراڵی، بۆ ڕازیكردنی كەمینەكانو ڕاوێژكردنە پێیان..
محەمەد شەریف، پسپۆڕی یاسای دەستوری، هۆشداریی لەو پرۆژەیاسایە دەدات كە كۆتایی مانگی حوزەیران ئاراستەی پەرلەمان كراوەو ڕایدەگەیەنێت: لایەنە سیاسییەكان بە بەخشینی كورسی لە دادگای فیدراڵی، دەیانەوێت كەمینەكانی عێراق ڕازی بكەنو دەشڵێت: كورسیی كەمینەكان، تەنیا بۆ ڕاوێژكردنە پێیانو بەپێچەوانەی ئەندامێتیی پسپۆڕانی شەریعەتی ئیسلام كە مافی بڕیاردانیان تەنانەت بەسەر دادگاكانیشدا هەیە.
ئەو پسپۆڕەی یاسای دەستوریی ئاماژە بەوەش دەكات، كورسیی كەمینەكان، ژمارەیان دوو كورسییەو تەنیا لەبوارەكانی مافی مرۆڤ و دیموكراسیدا ڕاوێژیان پێ دەكرێت و مافی دەنگدانیان نییە.
لە پرۆژە یاساكەدا هاتوە، كەمینەكانی وەك مەسیحی و ئێزدی و سابیئەی مەندائی، لە دادگای دەستوریدا مافی پێدانی كورسییان دەبێت....
424 جار خوێندراوەتەوە