لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کۆمپانیای هواوی ئاشکرایکرد؛ نوێترین جۆری مۆبایلی دەخاتە بازاڕەوە، کە خاوەنی سیستمێکی کارپێکردنی تایبەتمەندە بە خۆی. لە نوێترین کاردانەوەشدا کۆمپانیای گۆگڵ بڕیاریدا، ئەپەکانیgoogle play و google app storeو هەموو خزمەتگوزاریەکانی لەو مۆبایلە نوێیە ڕابگرێت.
کۆمپانیای گۆگڵ لە نوێترین سزایدا بۆ کۆمپانیای هواوی ڕایگەیاند چیتر خزمەتگوزاریەکانی app store و google play وەک google map و youtube و هەموو ئەپەکانی گۆگڵ بۆ مۆبایلە نوێیەکانی هواوی ڕابگرێت کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کۆمپانیای هواوی ڕایگەیاند لە ئامادەکاریدان بۆ خستنە بازاڕی ئەو مۆبایلە.
توێژەرەوانیش دەڵێن ئەگەر هواوی ئەم خزمەتگوزاریانەی تێدا نەبێت ئەوا ڕێژەی فرۆشتنی زۆر دادەبزێت، چونکە بەکارهێنەران پێویستیان بە ئەپەکانی map و youtube و هەروەها بۆ بەرنامەکانی وەک و فەیسبوک و تویتەر و تەنانەت BBC NEWSهەیە.
ئەمەش دوای ئەو سزایانە دێت کە ئەمریکا لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا خستیە سەر کۆمپانیای هواوی بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بەسەر بەشداربوانی وڵاتەکەیەوە بە داخستنی هەموو مامەڵەیەکی بازرگانی و ئاگادارکردنەوەی هەموو کۆمپانیا ئەمریکیەکان کە فرۆشتنی خزمەتگوزاریەکانیان لەگەڵ هواوی ڕابگرن، بهڵام هێشتا گوگڵ بڕیاری كۆتایی نهدابوو كه فهرمانهكه جێبهجێ بكات.
مۆبایله تازهكهی هواوی لێره ببینه:
2163 جار خوێندراوەتەوە