کاتەکانی خەوتن لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگۆڕێت، بەڵام توێژینەوەکان دەریانخستوە باشترین کات، ٧بۆ8 کاتژمێر خەوتن پێویستە.
توێژەران باس لەوە دەکەن خەوتن چەندین سودی تەندروستی هەیەو لەو کاتەدا چەندین گۆڕانکاری لەجەستەدا روودەدات لەوانە:-
بۆچی پێویستە بخەوین؟
مرۆڤەكان بە شێوەیەكی مام ناوەند یەك لەسەر سێی تەمەنیان لە خەوتندا بەسەر دەبەن،ئەوەی جێگەی پرسیارە ئەوەیە ئایا بەسەر بردنی ئەو كاتانە لە خەودا بەواتای بەهەدەردانی كاتە؟ بێگومان نەخێر،لەبەر ئەوەی لەكاتی نوستندا كۆمەڵێك گۆڕانكاری و كردار لە لاشەماندا روو دەدات،كە ئێمە لێیان بێ ئاگایین،هاوشێوەی كۆمپیوتەرێك كەلەكاتی كوژاندنەوەشیدا كارەكانی خۆی هەر ئەنجام دەدات.
لە حاڵەتی نوستندا دوو جۆر لە خەو و نوستن روودەدەن كە هەر 90 خولەك جارێك دەگۆڕدرێن،لە حاڵەتی خەوتنی قوڵدا جەستە كارەكانی خۆی ئەنجام دەدات،لەم حاڵەتەشدا هۆرمۆنی تایبەت بە نوێكردنەوەی خانەكانی لەشمان دەردەدات،هەروەها دژە بەكتریاش دەردەدات بۆ رووبەرووبوونەوەی ئەو ڤایرۆس و بەكتریایانەی هێرشمان بۆ دەكەن،لەبەر ئەم هۆكارەشە نەخۆشەكان پێویستیان بە خەوتنی زۆرە.
بەڵام لە حاڵەتی نوستندا مێشك مەشغوڵی شیكاری رووداوەكانی ئەو رۆژەیە كەبەسەرماندا تێپەرییوە لەبەر ئەم هۆكارەشە ئێمە خەون دەبینین،هەرچەندە هەندێك جار خەونی ئاڵۆز دەبینین كە رەنگە هیچ پەیوەندی بە دیمەنەكانی رۆژمانەوە نەبێت ئەمەش دەگەرێتەوە بۆ چالاك بونی بەشێكی بچوكی مێشك كەكەمتر كاردەكات،وە بەبێ نوستن جەستە و مێشكان ناتوانن كارەكانی خۆیان ئەنجام بدەن.
ئایا رۆژانە پێویستمان بەچەندێك نوست هەیە؟
پێویستی مرۆڤ بە نوستن پەیوەندی هەیە بەتەمەنی كەسەكەوە،منداڵی تازە لەدایك بوو پێویستی بە 14 بۆ 17 كاتژمێر نوستن هەیە،منداڵی سەروو شەش ساڵ 9 بۆ 11 كاتژمێر پێویستی بە نوستنە،بەڵام مرۆڤە گەورەكان پێویستیان لە حەوت بۆ نۆ كاتژمێر نوستنە،بەڵام ناكرێت لە شەش كاتژمێر كەمتر بێت چونكە ئەو كاتە كاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر جەستە،هەرچەندە هەندێك كەسی گەورە هەیە پێویستیان بە دە كاتژمێر نوستنە چونكە هەڵكەوتەی جەستەیان وایە لەو ماوەیە كەمتر بخەون جەستەیان ناتوانن وەك پێویست ئارام ببێتەوە و خەوی نائارام دەبینن.
توێژەران لە زانكۆی كمبریج لە بەریتانیا ئاماژە بۆ ئەوەدەكەن كە ئەو جۆرە كەسانەی رۆژانە پێویستیان بە زیاتر لە هەشت كاتژمێر نوستنە لە خەڵكانیتر زیاتر ئەگەری رووبەرووبوونەوەی جەڵدەیان هەیە.
لێكۆڵینەوەكانیش ئاماژە بۆ ئەوەدەكەن هەرچی كاتژمێرەكانی نوستن كەمتر بێت كێشەكانی جەستەی مرۆڤ زیاتر دەبێت،لەبەر ئەوە رێگریكردن لە نوستنی كەسێك دەچێتە قاڵبی ئەشكەنجەوە،چونكە سیستمی بەرگری لەش تێكدەچێت توانا و بیركردنەوە لاواز دەبێت بە جۆرێك ئەگەر دوو شەو و دوو رۆڤ مرۆڤ نەخەوێت كۆنترۆڵ و كاردانەوە و تەنانەت ناسینەوەی كەسەكانیش لەدەست دەدات.
لە ئێستادا پێویستە بۆ فەراهەمكردنی خەوێك ئارام و بێدەنگ چەند خاڵێك لەبەر چاو بگیرێت لە وانە، پێویستە مۆبایلەكان بكوژێنرێتەوە كاتی نوستن،یاخود بێدەنگ بكرێت و لە ژوری نوستن دانەنرێت،چونكە روناكی شاشەی مۆبایلەكان ئەو پەیامە بۆ مێشك دەنێرن كە پێویستە نەخەویت و بێدار بیت،هەروەها پێویستە زیاتر لەشەواندا بخەوین چونكە ئەو هۆرمۆنانەی كەجەستە دەریان دەكات بۆ هێوركردنەوەی جەستەمان و رێكخستنی كاروبارەكان لە رۆژدا كەمترن،هەروەها دوركەوتنەوە لە خواردنەوە كحولییەكان چونكە رێگرە لەبەر دەم خەوێكی ئارامدا.
هەروەها پێویستە شەش كاتژمێر پێش نوستن قاوە نەخورێتەوە،دەنگەدەنگ و روناكی هۆكارێكیترە بۆ زراندنی خەو،هەروەها پێویستە ژوری نوستن تایبەت بێت بە نوستن نەك ژوری میوان یان مەتبەخ یان ژوری كۆمپیوتەر و تەلەفزیۆن بێت.
ئەو كەسانەی هەمیشە لە كاتێكی دیاریكراودا دەخەون باشتر دەتوانن سود لە خەو ببینن، و ئاسانتر بخەون،هەروەها دۆشەك و سەرین هۆكارێكن بۆ خەوێكی ئارام بۆیە پێویستە بەجۆرێك بێت تەوازونی سەر و لاشە بپارێزێت.
2123 جار خوێندراوەتەوە