وەزیری بەرگری توركیا: ئەمرۆ یەكەم ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لەباكوری سوریا ئەنجام دەدرێت
وەزیری بەرگری توركیا دەستپێكردنی كارەكانی ناوەندی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی وڵاتەكەی و ئەمریكای لە باكوری سوریا راگەیاند.
خولوسی ئاكار وەزیری بەرگری توركیا، لەمیانی بەسەركردنەوەی بنكە سەربازییەكانی وڵاتەكەی لە پارێزگای ئیزمیر رایگەیاندـ ناوەندی ئۆپەراسۆنی هاوبەشی ئەمریكاو توركیا كارەكانی دەستپێكردوە.
راشیگەیاند، هەر ئەمرۆ یەكەم ئۆپەراسیۆنی هاوبەش بەهێلكۆپتەر ئەنجام دەدرێت.
لەبەشێكی دیكەی قسەكانیدا سەبارەت بەدۆخی پارێزگای ئیدلب وەزیری بەرگری توركیا رایگەیاند، ئەگەر هێرش بكرێتە سەرخاڵەكانی چاودێری تایبەت بە سوپای توركیا لە پارێزگای ئیدلبی سوریا، ئەوا مافی بەرگری لە خۆكردن بەكاردەهێنین.
ئەوەش لەكاتێكدایە سوپای سوریا ناوچەیەكی بەرفراوانی لەباكوری خۆرئاوای سوریا كۆنترۆڵ كردوەتەوە ولەخاڵەكانی چاودێری كردنی سوپای توركیا نزیك بوەتەوە.
845 جار خوێندراوەتەوە