كوێستان محەمەد، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی لە شاری سلێمانی، ژمارەیەك كۆمەڵە و ڕێكخراوی بەسەر كردەوە بە مەبەستی دروستكردنی هەماهەنگیی و هاوكاریكردنی پرۆژەكانیان.
لە چوارچێوەی سەردانەكەیدا بۆ لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە گرفتەكانیان, وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، سەردانی كۆمەڵەی توانابەخشی كرد بۆ ئیفلیجی مێشكو بەڵێنی پێداچونەوەی دا بە موچەكانیانو بەڵێنی ئەوەشی پێدان هاوكاریان بێت لە فراوانكردنی كۆمەڵەكەدا.
لەلایەكی دیكەشەوە, ڕێكخراوی وچانی بۆ ڕاهێنان و چارەسەری زەبری دەرونی، بەسەركردەوە كە لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی چاكسازیی گەوراندا, ڕاهێنان و چارەسەر پێشكەشی قوربانییان دەكەن, وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی بەڵێنی ئەوەی پێدان، بە تەواوی توانایەوە هاوكاریان بێت بۆ پێشكەشكردنی خزمەتی زیاتر.
1355 جار خوێندراوەتەوە