لە نزیك بازگەی ئاسایشی ناحیەی خورماڵ، ئۆتۆمبێل منداڵێكی تەمەن چوار ساڵ دەكات بە ژێرەوە و دەیكوژێت.
بەرزان عوسمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەڵەبجە بە KNNی راگەیاند: ئێوارەی دوێنێ هەینی، لە نزیك بازگەی ئاسایشی ناحیەی خورماڵ منداڵیكی تەمەن چوار ساڵ دانیشتووی پارێزگاری سلێمانی، ئۆتۆمبێلێك لێی دەدات و بە سەختی بریندار دەبێت و بەو هۆیەوە گیان لەدەست دەدات.
راشیگەیاند: منداڵەكە لەگەڵ خانەوادەكەیدا بۆ گەشتوگوزار ڕوویان لە ناوچەكە كردبوو، شۆفێری ئۆتۆمبێلەكەش بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 24ی هاتوچۆ بەند كراوە...
1954 جار خوێندراوەتەوە