عێراق؛ بەرەبەیانی ئەمڕۆ قۆناغی چوارەمی پڕۆسەی ڕاوەدوونانی پاشماوەكانی داعش دەستی پێ كرد

KNN : Kurdish News Network
09:18 - 24/08/2019
عێراق
+
-

فەرماندەی پرۆسە هاوبەشەكانی عێراق: قۆناغی چوارەمی ئیرادەی نەسر بیابانەكانی ئەنبار دەگرێتەوە

بەرەبەیانیی ئەمڕۆ قۆناغی چوارەمی پڕۆسەی سەربازیی ئیرادەی نەسر دەستی پێ كرد و كنەوپشكنینی تەواوی بیابانەكانی پارێزگای ئەنبار دەگرێتەوە.

عەبدولئەمیر ڕەشید یاروڵا جێگری فەرماندەی پرۆسە هاوبەشەكانی عێراق ڕایدەگەیێنێت: دوای تەواوبوونی قۆناغی سێیەمی پرۆسەی ڕاوەدوونانی پاشماوەكانی داعش بە سەركەوتوویی، كە بە پڕۆسەی سەربازیی ئیرادەی نەسر ناسراوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە قۆناغی چوارەمی ئەو هەڵمەتە سەربازییە دەستی پێ كردوە.

وتیشی پڕۆسەكە خۆی لە كنەو پشكنینی تەواوی بیابانەكانی پارێزگای ئەنباردا دەبینێتەوە و بە بەشداریی فەرماندەیی پڕۆسە سەربازییەكانی جەزیرە بەڕێوەدەچێت، كە بریتییە لە فیرقەی پیادە و فیرقەی ئالیات و حەشدی عەشائیری و فەرماندەیی پرۆسە سەربازییەكانی ئەنبار و فیرقەی مغاویر و پۆلیسی ئەنبار و فەرماندەی حەشدی شەعبی و فەرماندەیی پاسەوانی سنوری ئەنبار، هاوكات هێزی ئاسمانیی سوپای عێراق و فڕۆكە جەنگییەكانی هێزەكانی هاوپەیمانیش تێیدا بەشدارن.

917 جار خوێندراوەتەوە