ژیانی رۆژانەی هاوڵاتیانی قەندیل لەژێر بۆردوومانی فڕۆکەکانی تورکیادا

08:01 - 23/08/2019
کوردستان

دانیشتوانی گوندی بۆڵێ لە بناری قەندیل، رودوای بۆردومانكردنی گوندەكەیان بۆ KNN دەگێڕنەوە، كە لە چەند رۆژی رابردوودا لەلایەن، فڕۆكەكانی توركیاوە بۆردومانكرا و بە هۆیەوە پێنج هاوڵاتی بریندار بوون و زیانێكی زۆر بەر رەز و باخ و پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی گوندەكە كەوت.
 
KNN وەك یەكەم كەناڵی كوردی، گوندی بۆڵێ بەسەر دەكاتەوە و لەسەر زاری دانیشتوانی گوندەكەوە روداوەكان دەگێڕێتەوە.

مام محمد  بە دڵێكی پڕ لەخەمەوە  سەیری دارە شكاوو سوتاوەكانی ناو باخەكەی دەكات كە بەهۆی بۆردومانی فڕۆكە جەنگیەكانی توركیاوە باخەكەی لەگەڵ زەوی تەخت كراوە. 
 
هاوشێوی مام محمد زۆربەی گوند نشینانی گوندی بۆڵێ  لە بناری قەندیل بەهۆی بۆردومانەكانی فرۆكە جەنگیەكانی توركیاوە زیان بەر ڕەز و باخ و خانوو و پڕۆژە خزمەت گوزاریەكانیان گەیشتووە. جگە لە زیانە مادییەكان، هەفتەی رابردوو پینج هاوڵاتیش بریندار بوون.
 
وێرای بەردەوامی بۆردومانەكان، ئەوەی هاوڵاتیانی ئەو سنورەی نیگەران كردووە بئ هەڵوێستی حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراقە لە ئاست هێرشەكانی  دەوڵەتی توركیا بۆ سەر بناری  قەندیل.

هەفتەی رابردوو،  دوو فڕۆكەی جەنگی توركیا  لەڕێگەی شەش  ڕۆكێتەوە گوندی بۆڵێ یان لە بناری قەندیل كردە ئامانج و بەهۆیەوە نزیكەی 10 خانوو لەگەڵ زەوی تەخت كران و پێنج هاوڵاتی مەدەنیش بریندار بون و بەشێكی زۆریی پڕۆژە خزمەت گوزاریەكانیش زیانیان پئ گەیشت.

597 جار خوێندراوەتەوە