سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان گەندەڵییەک لە خاڵە سنوورییەکان ئاشکرادەکات

KNN : Kurdish News Network
10:20 - 22/08/2019
کوردستان
+
-

سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت: بەچەندین ڕێگا لە خاڵە سنوریەكان لە چوارچێوەی پرۆسەیەكی پڕ گەندەڵی و بەناوی كۆمپانیا پارەیەكی زۆر وەردەگیرێت.
 
عەلی حەمە ساڵح، سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان، رایگەیاند: دوای ئەوەی لەماوەی مانگی ڕابردوو بەپێی چەند بەدواداچونێك چەندین گەندەڵی گەورەیان لە خۆدزینەوە لە گومرگ و بەخشینی گومرگی و سەرانە وەرگرتن ئاشكرا كرد كە  ژمارەیەك كۆمپانیا بەناوی ترانزێت بۆ سوریا كاڵا داخڵی هەرێمی كوردستان دەكەن و گومرگ نادەن، بەمەش چەندین ملیۆن دۆلار زیانیان لە داهاتی ناوخۆ دابوو، پاش ئەوەی سەرۆكایەتی حكومەت و وەزارەتی داراییان ئاگاداركردوەتەوە.


راشیگەیاند: دەیان دۆسیەی دیكەی گەندەڵییان ئامادەكردوەو لە ڕۆژانی ئایندەدا دەیخەینە بەردەست بەرپرسانی حكومەت.

1312 جار خوێندراوەتەوە