ڤیدیۆ.. بەکتریا کەشتی تایتانیک دەپوکێنێتەوە

KNN : Kurdish News Network
09:53 - 22/08/2019
هەمەڕەنگ
+
-

شوێنەوارناسان داوا دەكەن رێگری لە شیبونەوەی پاشماوەی كەشتی تایتانیك بكرێت.

تیمێكی زانایانی شوێنەوارناسی هۆشداری دەدەن لەشیبونەوە و لەناوچونی پاشماوەی كەشتی تایتانیك لەژێر قوڵایی دەریادا، كە بەهۆی جۆرێكی بەكتریاوە بەشێوەیەكی خێرا لەژێر ئاودا دەپوكێتەوە.

شارەزایەكی كەشتیوانیش ئاماژە بەوە دەكات، پێویستە رێگری لە لەناوچۆنی ئاسەوارێكی مێژووی كۆن بكرێت و ئەو كەشتیە لە پوكانەوە بپارێزرێت..
 
 تیمێكی زانایانی شوێنەوارناس و شارەزایانی كەشتیوانی، كەشتی تایتانیك لەژێر دەریا بەسەردەكەنەوەو پشكنینی نوێی بۆ دەكەن، ئاماژە بەوەدەكەن كەشتیەكە بەشێوەیەكی خێرا بەرەولەناوچون دەچێت و بەشەكانی كەشتیەكە دەپوكێتەوەو شی دەبێتەوە.

 
زانایەكێ شوێنەوارناس رایگەیاند، بەهۆی جۆرێكی تایبەتی بەكتریاوە، پاشماوەی كەشتی تایتانیك، كە بەقوڵی 596 كیلۆمەتر لە باشوری نیوفاوندلاند، لەكەندا، لە ژێر دەریادا بەشێوەیەكی خێرا بەرەو پوكانەوە دەچێت.
 
لە گەڵ تێپەڕبونی كاتدا، پاشماوەی كەشتی تایتانیك لە ژێر دەریادا بەرەو پوكانەوە دەچێت، لەڕوی زانستیەوە، ئەوە پرۆسەیەكی ئاساییە، چونكە بەتێپەڕبونی كات جۆرێك لەبەكتریا، پاشماوەكانی كەشتیەكە لە ژێر ئاودا لە ناو دەبات، بەڵام ئەوەی تێبینی دەكرێت لە ئێستادا، پرۆسەی پوكانەوەكە بەشێوەیەكی خێراتر بەڕێوەدەچێت لەوەی پێشبینی دەكرا.

شارەزایەكی كەشتیوانیش ئاماژە بەوەدەكات، كە لەنزیكەوە كەشتی تایتانیك لەژێژ قوڵایی دەریادا دەبینی هەستێكی نایابت پێ ئەبەخشێت، بۆیە ئەبێت هەوڵبدرێت ئەو ئاسەوارە مێژوویە لە ناوچوون بپارێزرێت.
 
یەكەم جار كە پاشماوەی كەشتی تایتانیك ئەبینی، هەستێكی زۆر تایبەتت بۆ دروست ئەبێت، بەڕاستی كەشتیەكی زۆر گەورەبووە، توانیمان، بەشێكی زۆری كەشتیەكە بپشكنین، هەر چوار پایە سەرەكیەكەی پێشەوەی كەشتیەكە، خەریكە بەتەواوەتی لەناودەچێت، بۆیە زۆر بەوریاییەوە لە كەشتیەكە نزیك بوینەوە، ساتی لەهەمووی نایابتر ئەوەبوو، كە بەتەنیشت كەشتیەكە تێپەڕبووین، روناكیمان خستە سەری، ئەدرەوشایەوە، هەروەك وابێ بزەیەكم بۆ ئەكات، بەڕاستی ساتێكی زۆر خۆش بوو، بۆیە ئەبێت پارێزگاری لێبكرێت.
 
ئار. ئێم .ئێس تایتانیك، كەشتیەكی هەڵمی گەورەبوو كە لە 15 مانگی نیسانی ساڵی ١٩١٢ دا، لە كاتی گەشتكردن لە لە بەندەری ساوسهامتۆن، لەئینگلتەرا بۆ شاری نیۆیۆرك لە ئەمریكا، لە ئاكامی بەركەوتن بە كێوێكی سەهۆلینی سەرئاو كەوتووی نێو دەریادا، نقووم كە 2224 كەسی هەڵكرتبوو بوو، لە ئاكامدا نزیكەی هەزار و حەوسەد و بیست و پێنج كەس كەوتنە ژێر دەریاو گیانیان لەدەستدا.

 

ئەو روداوەش تا ئێستا بەگەورەترین روداوی نقومبونی كەشتیوانی لەمێژوودا لەقەڵەم دەدرێت.

5200 جار خوێندراوەتەوە