ئیبراهیم كاڵن: پۆتین و ئەردۆغان لە ڕۆژانی داهاتوو تاوتوێی دۆخی ئیدلب دەكەن

KNN : Kurdish News Network
10:17 - 22/08/2019
جیهان
+
-

وتەبێژی سەرۆكایەتیی كۆمار: سەرجەم خاڵەكانی چاودێریمان لە ئیدلب دەمێننەوە
ئیبراهیم كاڵن: خاڵەكانی چاودێرییەكانمان لە ئیدلب پاشەكشە ناكەن و ئەركەكانیان رادەپەڕێنن
ئیبراهیم كاڵن:  پۆتین و ئەردۆغان لە رۆژانی داهاتو تاوتوێی دۆخی ئیدلب دەكەن


وتەبێژی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا, رایدەگەیەنێت: سەرجەم خاڵە چاودێریەكانی سوپای توركیا لە ئیدلب دەمێنێتەوە و پاشەكشە ناكەن, دەشڵێت:  پۆتین و ئەردۆغان لە رۆژانی داهاتو, تاوتوێی دۆخی رەوشی سوریاو ئەو پارێزگایە, دەكەن.


ئیبراهیم كاڵن, وتەبێژی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا لە بارەی هێرشەكەی سەر كاروانی سوپای وڵاتەكەی لە ئیدلب رایگەیاند: ناڕەزایەتیەكانی ئەنقەرەیان گەیاندوەتە رووسەكان و داواش لە ئەسەدو مۆسكۆی پشتیوانی دەكەین, كۆتای بە پێشێلكاریەكانیان لە ئیدلب بهێنن.

وتیشی: سەرجەم خاڵە چاودێریەكانیان لە ئیدلب دەمێنێتەوە و پاشەكشە ناكەن, لە ئێستاشدا ئەو خاڵە چاودێریانەی توركیا لە پارێزگاكە وەك ماوەی رابردوو ئەركەكانی خۆیان, رادەپەڕێنن.

وتەبێژی سەرۆكایەتی كۆماری توركیا,  ئاشكراشیكرد,  ڤلادیمێر پۆتین سەرۆكی روسیاو  رەجەب تەیب ئەردۆغان, سەرۆك كۆماری توركیا لە رۆژانی داهاتو, لە رێگەی پەیوەندی تەلەفونیەوە ,دۆخی ئیدلب و رەوشی نوێی سوریا تاوتوێ دەكەن.

621 جار خوێندراوەتەوە