زاوایەکی سکۆتلەندا لە یەکەم شەوی هاوسەرگیریەکەیدا لەبەرزترین پلیکانە دەکەوێتە خوارەوەو توشی نەخۆشی لەبیرچوونەوە دەبێت.
بوک و زاوایەکی سکۆتلەندی پاش تەواو بوونی ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەیان دەچنە ئۆتێل و لەوێ لە بەرزی 3.7 مەترەوە لەسەر پلیکانە زاوا دەکەوێتە خوارەوەو بێهۆش دەکەوێت.
بەپێی بڵاوکراوەی دەیلی ریکۆرد، زاوا کاتێک هاوکاری کارمەندێکی ئۆتێلەکەی کردوە تاوەکو دیاری و پۆشاکەکانیان ببەنە ژوورەوە، لەسەر پلیکانەکە کەوتۆتە خوارەوە، کاتێکش رەوانە نەخۆشخانەیان کردوە، پاش 10 رۆژ کە هۆشی هاتۆتەوە هاوسەرەکەی نەناسیوەتەوەو توشی نەخۆشی لەبیرچوونەوە بووە.
بوکەکە دەڵێت " هاوسەرەکەم کە هۆشی هاتۆتەوە شەرمی کردوەو کەسمانی نەناسیوەتوە"، باسیش لەوە دەکات کە هەڵساوە گرتە ڤیدیۆو وێنەی ئاهەنگەکانی نیشانی هاوسەرەکەی یاوە بۆ ئەوەی وردە وردە بیری شتەکانی بکەوێتەوەو ئەمەش سودی خۆی هەبوە.
پزیشکەکانیش دەڵێن، زاوا هەردوو شانی لەگەڵ مێشکی و قاچەکانی شکاون و ئەمەش هاوشێوەی کەسێکە کە توشی رووداوی هاتوچۆ بوبێت و ساڵ و نیوێکی دەوێت تاوەکو بەتەواوی چاکبێتەوە.
28879 جار خوێندراوەتەوە