وێنەیەکی بارۆن، کوڕە بچوکەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاودەبێتەوەو دەبێتە جێی سەرنج و قسەوباس بەوەی گەورە بوەو ناناسرێتەوە.
رۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی لە پەڕەی خۆیدا وێنەکەی بڵاوکردۆتەوە بە ناونیشانی "بەخێرایی گەورەدەبن" کە ئەمەش گوزارشتە لە بەرزی بەژن و باڵای بارون ترەمپ لەکاتێکدا تەمەنی 13 ساڵە.
وەک لە وێنەکەدا دیارە، بارون لەگەڵ میلانیای دایکی و ترەمپ پێکەوە لەکاتی گەڕانەوەیان بۆ کۆشكی سپی دەردەکەوێت و هەرزەکارانە خۆی گۆڕیوەو باڵای لە باوکی بەرزترەو پێشبینیش دەکرێت زیاتر بەرز بێت.
بارون کوڕە بچوکەکەی ترەمپەو هەمیشە بە هەڵسوکەوتەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و میدیا جیهانییەکان سەرسام دەکات و بە کەسێکی سەرکێش ناودەبرێت.
4616 جار خوێندراوەتەوە