ڤیدیۆ... فڕۆکەکانی سوریا هێرشیانکردە سەر کاروانێکی سەربازی تورکیا

06:42 - 19/08/2019
جیهان

فڕۆکە جەنگییەکانی سوریا بۆردوومانی کاروانێکی سەربازی تورکیایان لە نزیک ئیدلیب و سێ کەس کوژران و ١٢ کەسی دیکەش برینداربوون.

 
بەپێی هەواڵێکی ڕوسیا تودەی " فڕۆکەکانی سوریا هێرشیانکردووەتە سەر کاروانێکی سەربازی کە لە گروپە چەکدارە ئۆپۆزسیۆنەکانی سوریا و سەربازانی تورکیا پێکهاتبوو و سەرقاڵی جوڵەکردن بوون بەرەو شاری خان شەیخیون".


هاوکات میدیاکانی تورکیا ئەوەیان پشتڕاستکردەوە کە فڕۆکەکانی سوریا هێرشیان کردووەتە سەر کاروانی سەربازی تورکیا لە ئیدلیب و بەهۆیەوە سێ کەس کوژراون.


هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی سوریا بۆسەر گروپی چەکداری "فیلق الشام" بووە کە پێشڕەوی کاروانی سەربازی تورکیای کردووە بەرەو خان شەیخیون.



ئەوە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ ١٩ی٨ی٢٠١٩ دوای پێنج ساڵ جارێكی تر سوپای سوریا شارۆچكەی خان شێخونی كۆنتڕۆڵ كردەوە و شەڕو پێكدادانی توندیش لەنێوان گروپە چەكدارەكان و سوپای سوریا بەردەوامە. 

 

6678 جار خوێندراوەتەوە