بوکێک لە ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەیدا سەری خۆی سفر دەکات

KNN : Kurdish News Network
10:49 - 19/08/2019
هەمەڕەنگ
+
-

بوکێکی شۆخ و شەنگ لە ئاهەنگی هاوسەرگیریەکەیدا بڕیار دەدات سەری خۆی سفر بکات.

جوان و کرەیج کە لە ئێستادا هاوسەری یەکن، لەتەمەنی منداڵییەوە پەیوەندی خۆشەویستی دەکەوێتە نێوانیان و پاش 30 ساڵ کرەیج توشی نەخۆشی شێرنجە دەبێت.

بەڵام بەهۆی ئەو پەیوەندییە بەهێزەی کە لە نێوان جوان و کرەیج هەبوە، هەردوولا بڕیاری هاوسەرگیری دەدەن و لە میانی ئاهەنگەکەیاندا، بوکەکە وەک پشتگیرییەک بۆ هاوسەرەکەی و هەموو توشبوانی نەخۆشی شێرپەنجە سەری خۆی سفر دەکات.

کرەیج دەڵێت "جوان کە سەری سفر  کردووە زیاتر لە چاومدا گەورەترو جوانتر بووە" 

سەرباری ئەوەی کرەیج نەخۆشی شێرپەنجەی لەگەڵە بەڵام دڵخۆشە بە هاوسەرگیرییەکەی و ئەو بڕە پارەی لە ئاهەنگەکەیاندا دەستیانکەوتوە دەیدەنە توشبووانی نەخۆشی شێرپەنجە.


4400 جار خوێندراوەتەوە