ئۆجەلان: پێویستە پەرلەمانتارەكانی هەدەپە بەردەوام لەناو خەڵكدا بن و خزمەتی خەڵك بكەن
عەبدوڵا ئۆجەلان: پێویستە كار بۆ یەكێتیی گەلی كورد بكرێت
عەبدوڵا ئۆجەلان لە زیندانەوە رایدەگەیەنێت: كێشەی كورد، بە شەڕ چارەسەر نابێتو هەمیشە بۆ ئاشتی ئامادەنو دژی شەڕن.
محەمەد ئۆجەلان، برای عەبدوڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانیكراوی پەكەكە، ئاماژەی بە سەردانەكەی بۆ دورگەی ئیمڕاڵی و چاوپێكەوتنی لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان دەكات كە لە دوەم رۆژی جەژندا ئەنجامی داوەو دەڵێت، سەبارەت بە چارەسەری پرسی كورد، ئۆجەلان وتویەتی: بۆ چارەسەری كێشەی كورد، دەتوانن رۆڵ و ئەركی خۆیان ببینن و ئەوان هەمیشە ئامادەن بۆ ئاشتی و دژی شەڕن.
هاوكات ئۆجەلان پەیامێكی بۆ هەدەپە ناردوە و وتوویەتی: هەدەپە كە 60 پەرلەمانتاریان هەیە، لەم هەڵبژاردنەدا شارەوانییەكانیشیان وەرگرتەوە، پێویستە پەرلەمانتارەكان 24 سەعات لەناو خەڵكدا بن و گەلیش، ئیرادەی خۆی داوەتە دەستی ئەوان، پێویستە ئەوانیش خزمەتكاری ئەم گەلە بن.
لە بارەی باكوور و رۆژهەڵاتی سوریاوە، ئۆجەلان وتویەتی: چارەسەری دۆخی ئەو ناوچەیە، بە شەڕ ناكرێتو دۆخەكە بە چوونی توركیا بۆ ناو خاكی سوریا چارەسەر ناكرێت.
پێشتریش رۆژی 8ی ئەم مانگە، عەبدوڵا ئۆجەلان لە پەیامێكدا رایگەیاند: دەتوانێت تەواوی كێشەكان چارەسەر بكات و كۆتایی بە ئەگەری شەڕ بهێنێت لەماوەی یەك هەفتەدا.
1918 جار خوێندراوەتەوە