لەکاتژمێر 3ی
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ 14ی ئابی 2019 شەپۆلێکی باران ناحیەکانی وەرتێ و قەسرێ و حاجی
ئۆمەران و سەنتەری قەزای چۆمانی گرتەوە ، ئەگەرچی بارانەکە بەشێوەی چڕ دەباری بەڵام
کاتێکی کەمی خایاند ، لەگەڵ ئەوەشدا باران بارینەکە نەبووە هۆی دابەزینی پلەکانی گەرما
، بەپێچەوانەوە هێشتا پلەکانی گەرما ڕوو لەبەرزبوونەوەن.
ئەوە لە
کاتێکدایە کە هەرێمی کوردستان لەژێر شەپۆلێکی گەرمادایە و لە هەندێک ناوچەی هەرێم
پلەی گەرما لە ٥٠ پلە نزیک بۆتەوە.
5199 جار خوێندراوەتەوە