بنەماڵەی گۆرانی
بێژ ماریا هەورامی لەسەر قسەکانی مامۆستا هەڵۆ ڕوونکردنەوە دەدەن و دەڵێن ئەو
مامۆستایە بە هیچ شێوازێک خزمیان نییە و ناشی ناسن.
لە
ڕوونکردنەوەکەی بنەماڵەی هونەرمەندەکەدا هاتووە " ئەو بەڕێزە بە هیچ شێوەیەک
بەخزمی خۆمانی نازانین و ناشی ناسین و، حسابی ناکەین لەسەر بنەماڵەکەمان. بۆیە بڕیارمانداوە
لە ڕێی یاساوە کاری خۆمان بکەین، با دادگا مافی تەشهیرکردن بە ماریا وەربگرێتەوە.
ئەو بەڕێزەش با لە دادگا ڕوونکردنەوەی خۆی بدات لەسەر وتەکانی".
ئاماژە بەوەشدەکەن داواکارن یاسا سەروەربێت و، داوا کاری
گشتی بێدەنگ نەبن لەم جۆرە قسەکردنانە و ، هەر جۆرە سوکایەتیکردنێک کە بەهەر مرۆڤێک
لەم کوردستانەدا دەکرێت.
بنەماڵەی کچە گۆرانی بێژەکە ئەوەشدەڵێن
"پێویستمان
بەیەک دەنگی سەرجەم ڕۆشبیران وڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی وهونەرمەندان و کەسایە
تی و هەموو مرۆڤێکی ئازادیخوازە، تا نەهێڵین لەم جۆرە کەسانە بەناوی ئاینەوە کەلتوری ڕەسەنی گەلەکەمان لە ناوبەرن
و، ئەوەی بە ئە نفال و کیمیاباران و وێرانکردن بۆیان نە کرا، دەیانەوێت لە ڕێگەی
ترەوە لە ناومان بەرن".
پێشتر مامۆستا هەڵۆ حەمە ڕەشید ڕایگەیاندبوو پەشیمانە لەو قسانەی لەسەر ماریا کردوویەتی و
گۆرانی بێژەکە خزمەیەتی و سەردانیشی دەکات بەم نزیکانە.
33948 جار خوێندراوەتەوە