مامۆستایەکی ئاینی کە پێشتر قسەی بە کچە گۆرانیبێژ ماریا هەورامی وتبوو ڕایگەیاند، داوای لێبوردن دەکات و قسەکانی شەرعی نەبووە، ئەو کچە گۆرانی
بێژەش خزمیەتی و بەم نزیکانە دەچێت قسەلەگەڵ خۆی و خزمەکانی دەکات.
هەڵۆ حەمە رەشید، مامۆستای ئاینی، لە ڕوونکردنەوەیەکدا لەسەر ئەو
قسەپێوتنەی گۆرانی بێژەکە دەڵێت "ئەو ڤۆیسەم بڵاوبۆتەوە سەبارەت بەو خانمە بۆ
ڕای گشتی نەبووە و وەڵامێک بووە بۆ کەسێک، لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ئەو دەنگەش نەبووم و
چونکە شەرعی نەبوو داوای لێبوردن دەکەم".
ئەو مامۆستایە دەڵێت "دوای بڵاوبوونەوەی دەنگەکەم کەسە نزیکەکانم پێیان وتم
کە ماریا هەورامی خزمە و نەدەبوو بەو شێوەیە لەسەری قسەت بکردایە، بۆیە لێرەوە
دەڵێم کەس خۆی بە خاوەنی ماریا نەزانێت و پێش هەمووتان من خۆم بە خاوەنی دەزانم
چونکە خزمە".
هەڵۆ حەمە رەشید، ئاماژە بەوەشدەکات "ماریا دەتوانێت لەدادگا داوا
پێشکەشبکات و هەرچی بێت من ئامادەم بچمەبەردەم دادگا، لەگەڵ ئەوەشدا سوکایەتی زۆر
بەمن کراوە و قسەی زۆرم لە تۆڕی کۆمەڵایەتی پێ وتراوە".
ئەو مامۆستا ئاینییە دەشڵێت، ئەو سوکایەتی بە هەورامییەکان نەکردووە و خۆی
هەورامییە و مامۆستاکانیشی هەورامی بوون، بۆیە قەت کارێکی واناکات.
دوای بڵاوبوونەوەی کلیپێکی خانمە گۆرانی بێژ ماریا هەورامی لە شەقامی سالم،
کە شوێنێکی گشتییە و دەرکەوتنی چەندین هاوڵاتی و هەڵپەڕکێکردنیان، مامۆستا هەڵۆ
حەمە رەشید لە دەنگە نامەیەکدا قسە بە ماریا دەڵێت و ئەوانەشی لە دەوروبەری گۆرانی
بێژەکەن بە مەیمون وەسف دەکات.
19039 جار خوێندراوەتەوە