لە کاتێکدا
هەوڵی مرۆڤ بە تەواوی تەکنەلۆجیا و داهێنانەکانییەوە ناتوانێت تەمەنی خۆی بکاتە سێ
ژمارەیی واتە لە سەرووی ١٠٠ وە، بەڵام چەندین بوونەوەری دیکە لە هەسارەکەماندا هەن
کە تەمەنیان لە هەزارەکان تێدەپەرێت.
بەپێی هەواڵێکی سایتی بی بی سی قرشی گرینلاند
یەکێکە لە تەمەن درێژترین بونەوەرەکانی هەسارەی زەوی و لە ١٥٠ ساڵیدا دەگاتە
سەردەمی گەنجی و تا سەرووی ٥٠٠ ساڵی دەژی.
زانایان ٢٨ دانە لە قرشی گرینلاندیان
خستۆتە ژێر چاودێرییەوە و بەپێی گۆڕانکارییەکانی جەستەیان تێگەشتوون لەوەی تەمەنی
هەر یەکێکیان لە نێوان ٢٧٢ بۆ ٥١٢ ساڵدایە.
تێبینی بکە کاتێک قرشێکی گرینلاند لە ساڵی
١٥٠٥ لە دایکبووە و ئێستا ماوە، لەکاتێکدا ولیام شکسپیر،نوسەری بەناوبانگی
ئینگلیزی لە ساڵی ١٥٦٤ بۆ ١٦١٦ لەدایکبووە و ئێستا وەک مێژوویەکی کۆن تەماشای
دەکرێت و ئەگەر بابەتێک زۆر کۆن بێت بە
نموونە دەڵێن ئەوە هی سەردەمی شکسپیرە.
بە
درێژایی مێژووی مرۆڤایەتی بەردەوام مرۆڤ هەوڵی ئەوەی داوە بە نەمری بمێنێتەوە
بەڵام تا ئێستاش تەمەنی ١٠٠ ساڵ تێپەڕێنێت بە شتێکی نامۆ و پەرجوو تەماشا دەکرێت، ئەمە
لە کاتێکدایە بوونەوەەێکی وەک ئیسفنجی شوشەیی کە لە ئۆقیانوسەکاندا دەژی ١٠ هەزار
ساڵ دەژی.
1848 جار خوێندراوەتەوە