ڕوسیا و ئێران و تورکیا لەبارەی دۆخی سوریاوە کۆدەبنەوە

05:46 - 13/08/2019
جیهان

وتەبێژی کۆشکی سەرۆکایەتی ڕوسیا ڕایگەیاند، لە مانگی داهاتوودا هەر سێ وڵاتانی ڕوسیا و ئێران و تورکیا لە ئەنقرەی پایتەختی تورکیا لەسەر ڕەوشی سوریا کۆبوونەوە دەکەن.

 ئەو سێ وڵاتە پێشتریش لە کۆبوونەوەکانی ئاستانە لەبارەی بارودۆخی سوریاوە گفتوگۆیان کردبوو.

دیمتری پسکوف، وتەبێژی کرملین ئەوەشی ئاشکراکردووە، کۆبوونەوەیەک لە نێوان ڤیلادیمێر پوتین و سەرۆکی فەرەنسا ئەنجام دەدرێت سەبارەت بە هاوکاری و لێکتێگەشتنی بەینی هەردوو وڵات لە سوریا.

تا ئێستا چەندین خولی گفتوگۆکانی ئاستانە لە کازاخستان بەرێوەچووە و تا ئێستا بڕیاری یەکلاکەرەوە لەبارەی ئایندەی سوریا و ڕۆڵی ئەو سێ وڵاتە لە سوریا نەدراوە.

248 جار خوێندراوەتەوە