هەڵەبجە؛ بەخشین نەوزاد و شادی ڕەئوف قاوەخانەیەكیان لەناو شارەكەدا كردوەتەوە
دوو خانمی گەنج لە شاری هەڵەبجە, قاوەخانەیەك دەكەنەوە, كە ئەوەش بۆ یەكەم جارە كارێكی لەو شێوە لەلایەن خانمانەوە لەو شارەدا بكرێت, وەك خۆیان دەڵێن: هۆكاری دەستپێكردنیان بەو كارە, نەبوونی شوێنێك بوە لە شارەكەیاندا كە تێیدا بە ئاسوودەیی خانمان و كچانی تێدا كۆ ببنەوە و كاتەكانیان بەسەر ببەن.
دەشلێن: بەردەوام ئەو كەسانەی سەردانیان دەكەن، پشتگیری و دەستخۆشییان لێ دەكەن و دڵخۆشن بە كارەكەیان, ئەوەش هاندەرێكە بۆ ئەوەی كارەكەیان زیاتر بەرەو پێش ببەن.
بەخشین دەڵێـت، شوێنێك نەبوو ،كە خانمانی هەڵەبجە ئاسودەیی بتوانن قاوەیەك بخۆنەوە .زۆرترین كڕیارەكانیان خانمانن.
شادی ڕئوف دەڵیێـت، ،هەموو جۆرە قاوەیەكیان لا دەست دەكەوێت كە كڕیارەكانیان بیانەوێت.
لە كاتژمێر 4تا 12 شەو كاردەكەن، ئەوان دەڵێن، پێشوازی و پیشتیوانی میوانان وای كردوە دڵیان بە كارەكەیان زۆر خۆش بیت و ئیشی باشتر بكەن ، ڕۆژ بەڕۆژ قاوەخانەكەیان بەرەو پێش دەبەن.
ئەم خانمە دەڵێت، هەنگاوێكی زۆر باش بووە لەلایەن دو كچی شارەكەوەو زۆرترین خواردنەوەشیان لادەست دەكەوێـت.
ئێستا ژمارەیەكی زۆری ژنانو كچان سەردانی ئەم قاوەخانەیە دەكەنو وەك ئەم دو كچە دەڵێن، چاوەڕوان نەبون ئەو سەركەوتنە گەورەیە بەدەست بهێنن بەو شێوەیە پێشوازییان لێ بكرێت.
1155 جار خوێندراوەتەوە