ڤیدیۆ..مارێک پێوەی دەدات و دواتر بەم شێوەیە تۆڵەی خۆی لێدەکاتەوە

KNN : Kurdish News Network
12:30 - 30/07/2019
هەمەڕەنگ
+
-

ئاژانسی رۆیتەرز گرتە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە کە تێیدا کوڕێک تۆڵەی خۆی لە مارێک دەکاتەوە و بە ددانەکانی پارچە پارچەی دەکات.

 

لە رووداوێکی جیاوازدا لە وڵاتی هیندستان، کوڕێک بەناوی راج کومار لە نێو ماڵەکەیدا مارێک پێوەی دەدات، بەڵام لەبەرامبەریدا کوڕەکە دەستبەجێ تۆڵەی خۆی لە مارەکە دەکاتەوەو بە ددانەکانی پارچە پارچەی دەکات و لەناوی دەبات.

 

وەک لە گرتە ڤیدیۆیەکەدا دیارە، مارەکە پارچە پارچە بوەو دانیشتوانی ئەو ناوچەیە بە سەرسوڕمانەوە تەماشای دەکەن، چونکە رووداوی لەو شێوەیە لە پێشووتردا نەبینراوە.

 

25365 جار خوێندراوەتەوە