ده‌سته‌ی‌ ده‌ستپاكیی‌ هه‌رێم: ئه‌مساڵ 88 دۆسیه‌ی‌ گه‌نده‌ڵی‌ تۆمار كراون

KNN : Kurdish News Network
04:03 - 18/07/2019
کوردستان
ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر-سه‌رۆكی‌ ده‌سته‌ی‌ ده‌ستپاكی‌ هه‌رێم

ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر: ده‌بێت ئه‌نجوومه‌نێكی‌ باڵا دابمه‌زرێت بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ گه‌نده‌ڵی‌

ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان ئاماری شه‌ش مانگی ده‌سته‌كه‌ی ئاشكرا كرد, كه‌  ئه‌مساڵ (88) دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی‌ تۆماركراون و (52) دۆسیه‌ش ره‌وانه‌ی دادگا كراون.

د.ئه‌حمه‌د ئه‌نوه‌ر،سه‌رۆكی‌ ده‌سته‌ی‌ ده‌ستپاكی‌ هه‌رێم له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: (17) دۆسیه‌ له‌ دادگاكان یه‌كلایی كراونه‌ته‌وه‌ و له‌ئێستاشدا 250 دۆسیه‌ له‌ قۆناغی‌ لێكۆڵینه‌وه‌دان.

راشیگه‌یاند:  به‌پێی یاسا پێویسته‌ به‌رپرسه‌ باڵاكان سه‌روه‌ت و سامانی خۆیان ئاشكرا بكه‌ن و  داوای دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نێكی باڵاشی‌ كرد بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ی‌ گه‌نده‌ڵی.

631 جار خوێندراوەتەوە