كه‌مێك
پێش ئێستا هه‌ریه‌كه له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و په‌رله‌مانی كوردستان له
ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئیدانه‌ی ڕووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ی هه‌ولێریان كرد، كه‌به‌هۆیه‌وه
كارمه‌ندێكی كونسوڵخانه‌ی توركیا و هاوڵاتیه‌ك كوژرا و كه‌سێكی تریش بریندار بوو.
راگه‌یه‌نراوێک له سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی
کوردستانه‌وه:
به تووندی ئه‌و تاوانکارییه ترسنۆکه سه‌رکۆنه
ده‌که‌ین که نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر کارمه‌ندێکی کۆنسوڵخانه‌ی تورکیا و هاووڵاتییه‌کی
هه‌رێمی کوردستانی کردۆته‌وه ئامانج و له‌ئه‌نجامدا هه‌ردووکیان گیانیان له‌ده‌ست
داوه و هاووڵاتییه‌کی دیکه‌ش برینداربووه.
له‌کاتێکدا پرسه و سه‌ره‌خۆشیمان ئاراسته‌ی
خانه‌واده و که‌سوکاری قوربانیان ده‌که‌ین و هیوای زووچاکبوونه‌وه بۆ برینداره‌که
ده‌خوازین، دووپاتی ده‌که‌ینه‌وه که ڕێگه ناده‌ین ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان ئاڵۆز
بکرێت و به‌دواداچوون و لێکۆڵینه‌وه بۆ ده‌ستگیرکردنی تاوانکاران به‌رده‌وامه تا
ده‌دۆزرێنه‌وه و به سزای خۆیان ده‌گه‌یه‌نرێن.
سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان
17-7-2019
ده‌قی
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم
بە
توندى سەرکۆنەى ئەو کردەوە تاوانکارییە دەکەین کە نیوەڕۆى ئەمڕۆ لە یەکێک لە
ڕێستوڕانتەکانى هەولێر ڕوویدا و لە ئەنجامدا کارمەندێکى کونسولخانەى تورکیا و
هاووڵاتییەک گیانیان لەدەست دا و هاووڵاتییەکى دیکەش بریندار بوو.
پرسە و سەرەخۆشى لە کەسوکارى
قوربانیان دەکەین و هاوخەمیانین، هەروەها هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە کە لایەنە
پەیوەندارەکانى هەرێمى کوردستان خەریکى لێکۆڵینە و بەدواداچوونى جددین بۆ
دۆزینەوەى ئەنجامدەران و بەسزاگەیاندنى یاسایی‌یان، بە هیچ شێوەیەکیش ڕێگە نادرێت
ئارامى و سەقامگیریى هەرێمى کوردستان بشێوێنرێت.
حکوومەتى هەرێمى کوردستان
په‌یامێك له‌سه‌رۆكایه‌تی
په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه
بە توندی ئیدانەی
کوژرانی دیپلۆماتکارێكی تورکیا دەکەین، کە لە ئەنجامی رووداوێکی تەقەکردن لە
ریستورانتێکی هەولێر کوژران، به‌م بۆنه‌یه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی
كونسوڵخانه‌ی توركیا و حكومه‌تی توركیا ده‌كه‌ین و داواکارین لە دامەزراوە
ئەمنییەکان بە پەلە تاوانکاران دەستگیربکەن و بە سزای یاساییان بگەیه‌نن.
پەرلەمانی کوردستان
ئەو جۆرە رووداوانە بە هەڕەشە لە ئاسایشی کوردستان و تێكدانی دۆخی ناوچه‌كه
دەزانێت و هه‌روه‌ها هەوڵێكه بۆ تێکدانی ئارامی و ئاسایشیی هەرێمی کوردستان.
دووپات له دۆستایه‌تی و په‌یوه‌ندیه‌كی باش و به‌هێز له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ ده‌كه‌ینه‌وه.
جارێكی تر به‌توندی ئیدانه‌ی بكه‌رانی ئه‌م كرده‌وه‌یه ده‌كه‌ین و سەرەخۆشی
لە كه‌س و كاری كوژراوه‌كه و كونسوڵخانه‌ی توركیا له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین.
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی
كوردستان
1148 جار خوێندراوەتەوە