هەولێر؛ رێواز فایەق بەسەرۆكی نوێی پەرلەمانی كوردستان هەڵبژێردرا
ئەمڕۆ دانیشتنی ژمارە 14ی ئاسایی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوەچوو، تیایدا، چوار پەرلەمانتاری نوێ سوێندی یاساییان خوارد لە شوێنی ئەو پەرلەمانتارانەی، كە بوونەتە وەزیر لە كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا و رێواز فایەقیش بە دەنگی 72 پەرلەمانتار لە شوێنی ڤالا فەرید بە سەرۆكی نوێی پەرلەمان هەڵبژارێردرا.
دانشتنی ژمارە 14 ئاسایی پەرلەمانی كوردستان بەرێوەچوو، كارنامەی دانشتنەكە سێ برگەی لەخۆ گرتبوو.
لەدوای پێكهێنانی كابینەی نۆیەمەوە دانشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی پەرلەمان بەرێوەچوو تیایدا دوو كەس خۆیان كاندید كردبوو ، بەزۆرینەی دەنگ رێواس فایەق، كە كاندیدی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بوو بە سەرۆكی پەرلەمان هەڵبژێردرا .
هەر یەكە لە گۆڕان و پارتی و یەكێتی دەنگیان بەرێواس فایەق-دا بۆ سەرۆی پەرلەمان، جگە لە برگەی هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان برگەی سوێندخواردنی چوار پەرلەمانتاری نوێ بوو، كە جێگەی 4 پەرلەمانی دەست لەكاركێشانەوەكەیان گرتەوە و برگەكەی تر خوێندوەو پێشنیازكردنی بۆ رۆژی 3/8/2014 وەك كۆمەڵكوژی ئێزیدیەكان بناسرێت.
یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لایەنەكانی تری ئۆپۆزسیۆن دەنگیان بە كاندیدەكەی یەكێتی نەدا، بەڵام دەنگیاندا بۆ بڕگەی رۆژی 3/8/2014 وەك كۆمەڵكوژی ئێزیدیەكان بناسرێت.
بەپێی رێكەوتنی نێوان لایەنە سیاسیەكان بۆ پێكهێنانی حكومەت پۆستی سەرۆكی پەرلەمان پشكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بوو، بەڵام بەشێوەی كاتی ئەو پۆستە لەلایەن پارتیەوە بەرێوە دەبرا، دوای پێكهێنانی كابینەی نوێوە كاندیدەكەی یەكێتی بەزۆرینەی دەنگی ئەندام پەرلەمانان بە سەرۆكی پەرلەمان هەڵبژێردرا.
906 جار خوێندراوەتەوە