بەڕێکەوتنی یەکەم کاروانی حاجییان

KNN : Kurdish News Network
04:35 - 11/07/2019
گەلەری
+
-

 

ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 11-7-2019 لە رێگەی ھەردوو فڕۆکەخانەی ھەولێر و سلێمانی، یەکەم کاروانی حاجییانی ھەرێمی کوردستان بەرەو عەرەبستانی سعوودیە بەڕێکەوتن بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەجی ئەمساڵ.

 

کاروان ستونی، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە لە وەزارەتی ئەوقافی ھەرێمی کوردستان رایگه‌یاند: ئەمڕۆ یەکەم کاروانی حاجییانی ھەرێمی کوردستان بەرەو عەرەبستانی سعوودیە بەڕێدەکەون بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج.

 

وتیشی، لە شاری ھەولێرەوە ٣٧٦ حاجی و لە شاری سلێمانی ١٨٨ حاجی بۆ ئەو مەبەستە گەشت دەکەن و لە رۆژانی دواتریش ھەموو حاجییانی تر لە رێگەی ھەردوو فڕۆکەخانەکەوە گەشت دەکەن.

کاروان ستونی ئاماژەی بەوەیش کرد، لەگەڵ کاروانەکەدا تیمی تەندروستی کە چەندین پزیشکی پسپۆڕیان لە بوارە جیاجیاکان لەنێودایە یاوەری حاجییان دەبن بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی تەندروستی بە حاجییان لە ماوەی مانەوە و بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج لە سعوودیە. 

1627 جار خوێندراوەتەوە