وەزیری دارایی: گۆڕان ئاڵاهەلگری حكومەتی هاوڵاتییە بۆیە دەبێت مۆركی حزب لە حكومەت نەمێنێت
وەزیری دارایی: وەزارەتی دارایی دوور لە دەستی حیزب بەڕێوە دەبەین
وەزیری دارایی: كار دەكەین سیستمی مووچە بە ئەلیكترۆنی بكەین
وەزیری ئاوەدانكردنەوە : لەسەربنەمای خزمەتكردنی خەڵك بەشداریمان لە حكومەت كردوە
وەزیری ئاوەدانكردنەوە: وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە وەزارەتێكی گرنگە بۆخزمەتكردنی خەڵك
وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتی: بەبەرنامەیەكی نوێوە لەئەركی داهاتوو دەستبەكاردەبم
وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتی: خۆشگوزەرانیو چاككردنی ژیانی خەڵك كاری لەپێشینەمان دەبێت
وەزیری بازرگانی: كاردەكەین لەسەر بوژاندنەوەی كەرتی پیشەسازی
وەزیری بازرگانی: لەسەر بنەمای كارنامەكەی بزوتنەوەی گۆڕان كاردەكەن
تیمی بزوتنەوەی گۆڕان لە كابینەی نوێی حكومەت بەڵێن دەدەن، لەسەر ئەو كارنامەیەی بۆ حكومەت درانراوە، كار بكەن، هەر چوار وەزیری دارایی، ئاوەدان كردنەوە، كاروباری كۆمەڵایەتی، بازرگانی، بەرنامەی كاری وەزارەتەكانیان بۆ KNN ئاشكرا دەكەن و بەڵێن دەدەن: بە پرۆژەی نوێی چاكسازی گەورەوە دەست پێبكەن.
بە دروشمی چاكسازی و روبەرووبونەوەی گەندەڵی و پێكهێنانی حكومەتێكی خزمەتگوزار، بزوتنەوەی گۆڕان بڕیاریدا بەشداری لە كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمدا بكات، بۆ ئەمەش بە رێكەوتنێكی نوسراو لەگەڵ پارتی گەیشتنە رێكەوتن.
بزوتنەوەی گۆڕان بەچوار وەزیر لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ئامادەیی هەیە، كە ئەوانیش وەزارەتەكانی دارایی و ئاوەدانكردنەوە و بازرگانی و كاروكاروباری كۆمەڵایەتین.
ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی ئابوری حكومەتی هەرێم ،بە { راگەیاند، بزوتنەوەی گۆڕان ئاڵاهەڵگری حكومەتی هاوڵاتیە، بۆیە كاردەكات بۆ ئەوەی حكومەت چیتر حكومەتی حیزب نەبێت، دەشلێت وەزارەتی دارایی دەكەن بە وەزارەتی هاوڵاتیان .
لای خۆشیەوە وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێبونی حكومەتی هەرێم ، پلانی وەزارەتەكەی ئاشكرا دەكات و دەڵێت ئاوەدانی دەخەنەوە ناوپرۆژەكان و ڕێگاوبانەكانەوە.
لای خۆیەوە كوێستان محەمەد وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتی ئاشكرادەكات ، لەئەركی نوێیاندا لەو وەزارەتە كاردەكەن بۆ خۆشگوزەرانی و باشتركردنی ژیانی خەڵك.
وەزیری بازرگانی وپیشە ستازیش پلانی وەزارەتەكەی ئاشكرادەكاتو دەڵێت:كارلەسەر چاكسازی و نەهێشتنی گەندەڵی دەكەن و كەرتی پیشەسازی دەبوژێنینەوە.
ئەوەی بزوتنەوەی گۆڕان لەڕێگەی تیمی حكومەتەوە كاری بۆدەكات ئەو بنەماسەرەكیانەن كەلەكارنامەی حكومەتەكەدا هاتون،لەوانەش چاكسازیو خزمەتگوزاری و ڕوبەروبنەوەی گەندەڵی و خۆشگوزەرانیە بۆ خەڵك ، بۆ هەمو ئەم هەنگاوانەش پێش وەخت لەگەڵ پارتی لەسەر ئەوە رێكەوتوە كە پێویستە لە وادەیەكی دیاریكراودا جێبەجێ بكرێن.
1620 جار خوێندراوەتەوە