ڤۆڵگس ڤاگن چیتر ئۆتۆمبێلی جۆری بیتلز دروست ناكات

KNN : Kurdish News Network
07:39 - 09/07/2019
هەمەڕەنگ
+
-

كۆمپانیای ڤۆڵگس ڤاگنی ئەڵمانی بڕیاریداوە چیتر ئۆتۆمبێلی جۆری بیتلز دروست نەكات. كەلەساڵی 1938و  پێش جەنگی دووەمی جیهانیەوە دەستیكرد بەدروستكردنی.

دوای هەشتا ساڵ. كۆمپانیای ڤۆڵكس ڤاگنی ئەڵمانی بڕیاریدا دروستكردنی ئۆتۆمبێلی بەناوبانگی جۆری بیتلز رابگرێت و چیتر لەو جۆرە ئۆتۆمبێلە دروست نەكات.  

مێژووی دروستكردنی ئۆتۆمبێلی بیتلز لەلایەن كۆمپانیای ڤۆڵكس ڤاگنی ئەڵمانی. دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1938.
ئۆتۆمبێلەكە لەلایەن فێردیناند پورشەی ئەندازیاری نەمساوی دروستكراوە.

بەپێی سەرچاوەكان ئەدۆڵف هێتلەر سەرۆكی ئەو كاتی ئەڵمانیای نازی. ئەو ئەندازیارە نەمساوییەی راسپاردووە بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلێك دروست بكات بۆ گەل. بەو مانایەی بۆ هەموو چین و توێژەكان بێت.

ئۆتۆمبێلی جۆری بیتلز. لە هەر وڵاتەو بەناوێك ناوبانگیی دەركردوە.

لەكوردستان پێی دەوترێت ئۆتۆمبێلی بۆقی. لەهەندێك شوێنی دیكە پێی دەوترێت كیسەڵ. لەهەندێك وڵاتی دیكەش بەسیسرك یان قالۆنچە. ناوی نراوەو دەناسرێت.

بەهۆی جەنگی دووەمی جیهانیەوە. دروستكردنی ئۆتۆمبێلی بیتلز راگیرا. كارگەكەش كە لەگوندەكانی دەوروبەری شاری هانۆڤەری رۆژهەڵاتی ئەڵمانیا بوو. بووە ناوەندی دروستكردنی ئۆتۆمبێلی سەربازیی و ئەو كرێكارانەش كاریان تیادا دەكرد, كەدەسەڵاتی سەربازیی ئەو كاتی ئەڵمانیا بەدیلی‌و وەك كۆیلە دەستگیركردبوون و بەزۆر لەو كارگەیەدا كاریان دەكرد.

دوای جەنگی دووەمی جیهانیی. دروستكردنی ئۆتۆمبێلی جۆری بیتلز. نیشانەی گەشەكردنی ئابوریی و پیشەسازیی ئەڵمانیا بوو. هەر بۆیە ساڵی 1949  جارێكی دیكە كارگەكە لەژێر دەسەڵاتی داگیركاریی بەریتانیەكان, خرایەوە كارو موڵكدارێتیی درایە هەرێمی ساكسۆنیای باشوری ئەڵمانیا.

 تا ئێستاش هەرێمەكە خاوەندارێتیی بەشێكی كۆمپانیاكە دەكات.

ساڵی 1955 دروستكردنی ئۆتۆمبێلی بیتلز یەك ملیۆن دانەی لێ بەرهەمهێنرا.

ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلە ساڵانی شەستەكانی سەدەی رابردوو، نێوبانگێكی باشی هەبوو بوە ئۆتۆمبیلی ئەو ساڵانە.

ویلایەتەیەكگرتوەكانی ئەمریكا. بازاڕێكی باشی بەرهەمەكانی كۆمپانیای ڤۆڵكس ڤاگنی ئەڵمانی بوو. كەلەسەدا چلی بەرهەمی كۆمپانیاكە لەوێ ساغ دەبوەوەو دەفرۆشرا. 

ساڵی 1978 كۆمپانیای ڤۆڵكس ڤاگن. دروستكردنی ئۆتۆمبێلی جۆری بیتلزی راگرت و لەجێگەی ئەودا ئۆتۆمبێلی جۆری گۆڵڤ جێگەی گرتەوە، بەڵام ئۆتۆمبێلی جۆری بیتلز هەر مایەوە. بەڵكو دروستكردنی ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلە لەساڵی 1976ەوە تا 2003 كارگەكەی برایە مەكسیك و لەوێوە بەرهەمهێنان و دروستكردنی بەردەوام بوو.

ساڵی 1998 ئۆتۆمبێلی جۆری بیتلز بەجۆرێكی نوێتر لەژێر سەرپەرشتی فێردیناند بیش بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیاكەو نەوەی فێردیناند پۆرش, دروستكرا.

ساڵی 2012ش جۆرێكی نوێی ئۆتۆمبێلی بیتلز خرایە بازاڕەوەو دروستكرا.

بڕیارە رۆژی 10ی ئەم مانگە لەئاهەنگێكدا. كۆتایی دروستكردنی جۆری ئۆتۆمبێلی بیتلز رابگەیەنرێت.

1270 جار خوێندراوەتەوە