- کەناراوەکانی وایت هاڤن Whitehaven لە ئوستوڕاڵیا، درێژییەکی حەوت کیلۆمەترەو نزیکە لە دورگەی هامیلتۆن، ساڵانە گەشیارێکی زۆر روویتێدەکەن و شوێنێکی هێمنە.
- گراند کانوین ۆارک Grand Canyon Village لەویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا، بەهۆی هەڵکەوتی جوگرافیانو ناوازەیی لە دیمەنەکەیدا لەکاتی خۆر هەڵاتن و خۆرئاوابووندا سەردانکەران رووی تێدەکەن.
- هواکاتچینا Huacachina لە پیرو، لەناوەڕاستی بیابانە و بڕێک ئاوی تێدا کۆبۆتەوەو چەند هۆتێلێک و دار خورمای تێیدایە و بۆتە ناوچەی گەشتیاری.
- دەریاچەکانی پلیتفیتچ Plitvic لە کرواتیا، زۆرترین رووبەری داگیرکردوەو 16 دەریاچە بەیەکەوە دەبەستێتەوەو جوانیەکی زۆری بەناوچەکە بەخشیوە.

- ناوچەی گەشتیاری Milford Sound لە نیوزلەندا، گەشتیاران بە فڕۆکە یاخود بە پێ یان بەلەم سەردانی دەکەن و بەرزی زنجیرە شاخەکانی 1692 مەترە و ساڵانە 500000 سەردانکەری هەیە.

- شاخی قوس قەزەح Rainbow لە شاری چین، رەنگی سەوزو زەردو مۆر لەسەر بەردی شاخەکە نەخشێنراوەو جوانییەکی تایبەتی هەیەو بۆتە جێی سەرنجی گەشتیاران.

- دەریاچەی مورین Moraine لە کەنەدا، رەنگێکی شینی ئاڵی ناوازەی هەیەو رۆشناییەکی جوان بە ناوچەکە دەبەخشێت و سەردانکەری زۆری هەیە و زستانان دەیبەستێت.
- ناوچەی گەشتیاری Bora Bora کە دەکەوێتە بولینیزیای فەرەنسا، چەند کوخێک بۆ مەبەستی حەوانەوەی گەشتیاران لەنێو دەریاکاندا دروستکراوە، هەر لەو ناوچە درەختی گوێز و مرواری رەشی تێیدایە، گەشتیاران هەست بە ئارامی دەکەن و کاتی خۆش بەسەردەبەن.
- ناوچەی ئاراشییاما Arashiyama لە یابان چەند پەرستاگایاکی تێدایە کە گەشتیاران رووی تێدەکەن و لەگەڵیشای دیمەنێکی جوانی هەیە.
3888 جار خوێندراوەتەوە