شارۆچكەی خورماڵ لە ناوچەی هەورامان سنووری هەڵەبجە، یەكێكە لە ناوچە گەشتوگوزارییەكانی سنوورەكە و بە هۆی هەڵكەوتەی ناوچەكە و بوونی چەندین هاوینەهەوار بەتایبەت هاوینەهەواری ئەحمەدئاوا و چەم و سەرچاوەی ئاوی سازگارەوە، رۆژانە لە ناوچەكانی تری هەرێمی كوردستان و شارەكانی عێراقیشەوە ژمارەیەكی زۆر گەشتیار رووی لێدەكەن.
لەم وەرزەدا و بە هۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماوە كە دەگاتە سەروو 40 پلەی سەدی، هاووڵاتییان بۆ دەربازبوون لە بەرزی پلەی گەرمی زیاتر روو لە چەم و رووبار و مەلەوانگەكان دەكەن.
ئاوی كانی گەنجان، لەناو خورماڵ یەكێكە لەو جێگایانەی رۆژانە ژمارەیەكی زۆر لە هاووڵاتییان بە تایبەت گەنجان و منداڵان رووی لێدەكەن و مەلە و شەڕە ئاوی تیادا دەكەن و كاتێكی خۆش بەسەر دەبەن.
1107 جار خوێندراوەتەوە