ئەردۆغان هۆكاری دورخستنەوەی پارێزگاری بانكی ناوەندی لە پۆستەكەی ئاشكرا دەكات

KNN : Kurdish News Network
08:33 - 07/07/2019
ئابوری
+
-

ئەردۆغان: پارێزگاری بانكی ناوەندی ئامادەنەبوو رێژەی سودی بانك كەمبكاتەوە

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا هۆكاری دورخستنەوەی پارێزگاری بانكی ناوەندی وڵاتەكەی ئاشكرا دەكات.

ئەردۆغان لەمیانی كۆبونەوەیەكیدا لەگەڵ پەرلەمانتارانی پارتی داد وگەشەپێدان رایگەیاند: چەندجارێك پارێزگاری بانكی ناوەندی ئاگاداركردەوە، كە پێویستە لەپێناوی كەمكردنەوەی رێژەی هەڵئاوسان رێژەی سودی بانك كەمبكاتەوە، بەڵام پارێزگاری بانكی ناوەندی رەتی كردوەتەوە ئەوكارە بكات لەكاتێكدا پێویست بوو ئەنجامی بدات.

لێدوانەكەی ئەردۆغان دوای یەك رۆژی لەدوورخستنەوەی مورات چەتین كایا لەپۆستی پارێزگاری بانكی ناوەندی تو ركیا دێت.

657 جار خوێندراوەتەوە