پەیمانگای كوردی بۆ هەڵبژاردن: یاسای پارێزگاكان بە پینەوپەڕۆ هەموار ناكرێتەوە

KNN : Kurdish News Network
04:23 - 07/07/2019
کوردستان

پەیمانگای كوردی بۆ هەڵبژاردن، لە یاداشتێكیدا بۆ پەرلەمانی كوردستان، داوا دەكات لەكاتی هەمواری یاساكەدا، هەڵبژاردنی پارێزگار لەلایەن ئەنجومەنەكانەوە وەك خۆی بمێنێتەوە و لە دەرەوەی ئەنجومەنیش كەس مافی خۆ كاندیدكردنی بۆ ئەو پۆستە نەبێت.

یاداشتەكەی پەیمانگای كوردی بۆ هەڵبژاردن ( كەی ئای ئی )، كە كۆپیەكی بۆ KNN نێردراوە، تێیدا ئاماژەبەوەدراوە، یاسای ئەنجومەنی پارێزگاكان بە پینەو پەڕۆ هەموار ناكرێتەوە و جگە لەوەش داوا لە پەرلەمان دەكات رۆژێك بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنەكە دیاری بكرێت.

ئەوەشخراوەتەڕوو، دەرچونی یاسای پارێزگاكان قوڵكردنەوەی پرەنسیپی لامەركەزیە، لە رێگەی هەڵبژاردنی نوێنەرانی خۆجێی پارێزگاكان، بەڵام ئەو هەمواركردنە، مافی هەڵبژاردن بۆ دیاریكردنی پارێزگار لە هاوڵاتیان وەردەگرێتەوە، ئەوەش كوشتنی رۆحی لامەركەزیەتە.

ئاماژەبەوەشكراوە، هەڵبژاردنی پارێزگار لە دەرەوەی ئەنجومەنی پارێزگا، دەرگا لەسەر دەرچونی ئەو پاڵێوراوانە دەكاتەوە، كە دڵخوازی مەكتەب سیاسیەكانن, بەبەڵگەی ئەوەی دەنگی راستەوخۆی هاوڵاتیانی بەدەست نەهێناوە.

935 جار خوێندراوەتەوە