لەسەر دەستبەسەراگرتنی كەشتیە نەوت گوێزەرەوەكە ئێران رەخنەی توند لە بەریتانیا دەگرێت

KNN : Kurdish News Network
02:35 - 05/07/2019
ئابوری
+
-

ئێران داوا لە بەریتانیا دەكات كۆتایی بەدەستبەسەراگرتنی كەشتیە نەوت گوێزەرەوەكەی بهێنێت
بەرپرسێكی ئێران: دەستبەسەراگرتنی ئەوكەشتیە هاوشێوەی كاری چەتەكانی دەریایە


ئێران داوای ئازادكردنی ئەو كەشتیە نەوت گوێزەرەوەیە دەكات، كە لەلایەن هێزی دەریایی بەریتانیاوە لە ناوچەی جەبەل تارق دەستی بەسەردا گیراوە، بەرپرسێكی ئێرانیش پێیوایە ئەمریكا لەپشت ئەو رووداوەوەیە.

 

 ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە، لەسەر دۆسیەی دەستبەسەراگرتنی كەشتیە نەوت گوێزەرەوەكەی ئێران لەناوچەی جەبەل تارق، وەزارەتی دەرەوەی ئێران باڵیۆزی بەریتانیای لە تاران بانگهێشت كردوە و یاداشتنامەیەكی ناڕەزایی پێشكەش كرد.

داواشی لەحكومەتی بەریتانیا كردوە كۆتایی بەدەستبەسەراگرتنی ئەوكەشتیە بهێنن و رێگەی پێ‌ بدەن ناوچەی جەبەل تارق جێبهێڵێت.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران راشیگەیاند: دەست بەسەراگرتنی ئەو كەشتیە هاوشێوەی كاری چەتەكانی دەریایە. 

لەلایەكی ترەوە، ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئێران، ئێرنا لە زاری بەرپرسێكی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانەوە بڵاوی كردەوە، كە دەستبەسەراگرتنی ئەو كەشتیە لەلایەن هێزی دەریایی بەریتانیاوە لەسەرداوای ئەمریكا بووە.

1818 جار خوێندراوەتەوە