یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید گرانترین گرێبەستی لە مێژوودا ئەنجامداو جواو فیلێكسی لە یانەی بەنفیكاوە گواستەوە.
یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی گواستنەوەی جواو فیلێكسی پرتوگالی لە یانەی بەنفیكاوە راگەیاند: ئەویش دوای ئەوەی هەردوو یانەكە كۆتاییان بە كارەكانی گواستنەوەی ئەو یاریزانە هێنا.
جواو فیلێكس تەمەنی 21 ساڵەو بە بڕی 126 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستی لەگەڵ یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید كردووە بەوەش بووە گرانترین یاریزان لە مێژووی یانەكەدا.
بەپێی سەرچاوەكانی هەواڵ، ئەتلەتیكۆ مەدرید لە كاتێكدا گواستنەوەی جواو فیلێكسی راگەیاندووە، كە دەستبەرداری ئەنتوان گریزمان بووە، بەڵام تا ئێستا رۆیشتنی ئەو یاریزانە بە فەرمی رانەگەیەندراوە.
776 جار خوێندراوەتەوە