بـارانبارینی زۆری ئەمساڵی هەرێمی كوردستان، لەوەڕێكی باشی لە وەرزی بەهار و هاویندا بۆ شوانەكان هێناوە.
ئەمساڵ لە هەرێمی كوردستان بۆ باران بارین ساڵێكی جیاواز بوو، باران بارینی زۆری ئەمساڵ رێژەیەكی پێوانەیی تۆمار كرد و لە زۆربەی ناوچەكان گەیشتە سەروو هەزار ملم، ئەوەش كاریگەری گەورەی لەسەر رێژەی سەوزایی هەبوو.
لەئێستادا جگە لە پووش و پاوانی زۆری دەشت و شاخەكان، ئەو زەوییانەشی كە دروێنەی دانەوێڵەیان تیادا كراوە، بوونەتە لەوەڕگایەكی باش بۆ مەڕوماڵات و بۆ شوانەكان جێگایەكی لەبارە تاوەكو بەشێكی رۆژەكەیان ئاژەڵەكانیان لەو زەوییانەدا بلەوەڕێنن.
863 جار خوێندراوەتەوە