پاش ئەوەی رەهەف قەنون کچە هەڵهاتوەکەی سعودییە كه چەند مانگێکە لە کەنەدایە، چەند وێنەیەکی نوێی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکردەوە.
ماڵپەڕی msn چەند وێنەیەکی نوێی رەهەف محەمەد قەنونی بڵاوکردەوە و تێیدا نوسیویەتی، کە نەشتەرگەری جوانکاری کردووەو شێوەی گۆڕاوەو بۆتە کچێکی شۆخ و شەنگ.
بەپێی بڵاوکراوەی هەندێک لە ماڵپەڕەکان، وێنەکان رەهەف قەنون نین بەڵکو کچێکی روسیە و شێوەی لە رەهەف دەچێت، بەمەش زۆرترین قسەو باس لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بەدوای خۆیدا هێنا.
رەهف قەنون، چەند مانگێک لەمەوبەر بەهۆی هەڕەشەی خێزانەکەی لە سعودییە هەڵهات و چووە تایلاند، ویستی لەوێوە بگاتە ئوستڕاڵیا، بەڵام دەسەڵاتدارانی تایلاند رێگرییان لێکرد، پاشان لەلایەن کەنەداوە مافی پەنابرێتی پێدراو گەيشتە ئەو وڵاتە.

23214 جار خوێندراوەتەوە