ئۆتۆمبێل لێده‌خوڕێت و خه‌ویشی لێكه‌وتووه
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا كه له كالیفۆرنیا له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا گیراوه، كه‌سێك له كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل خه‌وتووه.
هه‌ر له‌و گرته ڤیدیۆییه‌دا شۆفێره‌كه بۆ ماوه‌یه‌ك ئۆتۆمبێله‌كه‌ی لێده‌خوڕێت و به شێوه‌یه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت كه له خه‌وێكی قوڵدابێت.
ئه‌و كه‌سه‌ی ڤیدیۆكه‌ی گرتووه به پێگه‌ی "ده‌یلی مه‌یل"ی راگه‌یاندووه، كه ئه‌و ئێستاش باوه‌ڕ به‌وه ناكات، كاتێك ده‌بینێت ئه‌و شۆفێره له خه‌وێكی قوڵدایه‌و به‌رده‌وامیشه له لێخوڕینی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی.
ئه‌وانه‌ی له سۆشیاڵ میدیا ڤیدۆكه‌یان بینیوه، ده‌ڵێن: ده‌بوو ئه‌وه كه‌سه‌ی ڤیدیۆكه‌ی گرتووه له رێگه‌ی "هۆڕن"ه‌وه به ئاگای هێنابایه‌وه.
3334 جار خوێندراوەتەوە