بورکانی شاخی سینابونگ لە ئیندۆنیسیا تەقییەوەو دانیشتوانی ناوچەکەی توشی شۆک کرد.
بەهۆی زۆربوون و قهتیسبونی گاز و كانزاتواوهكان لهژێر خاكی یهكێك له دورگهكانی ئیندۆنیسیا, بورکانی شاخی سینابونگ تەقییەوە و چەند هاوڵاتییەکیش بریندار بوون و چهندین خێزانیش شوێنی نیشتهجێبونی خۆیان بهجێهێشتوه.
وەک لە گرتە ڤیدیۆکەدا دیارە دوکەڵ و بەردی ئاگرین و خۆلەمێش 7 کیلۆمەتر بۆ بۆشایی ئاسمان بەرزدەبێتەوە و بەرپرسانی ئەو وڵاتەش هۆشداری دەدەن لە دووبارەبوونەوەی ئەو رووداوە سروشتیە.
شاخی سینابونگ بەرزییەکی 2460 مەترە و یەکێکە لە بەناوبانگترین و چالاکترین بورکانەکانی وڵاتی ئیندۆنیسیا.
853 جار خوێندراوەتەوە