هاوسەرۆكی كەجەكە رایدەگەیەنێت: چونی بیناڵی یەڵدرم بۆ ئامەدو ناوهێنانی وشەی كودستان، تەنها بۆ راكێشانی دەنگی كوردە لە هەڵبژاردنی شارەوانی ئەستەنبوڵ.
جەمیل بایك، هاوسەرۆكی دەستەی بەڕێوەبەریی كۆما جڤاكێن كوردستان كەجەكە لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئاژانسی فورات نیوز رایگەیاند: لە پێشتردا بەرپرسانی ئاكەپەو پەرلەمانتارانی، گاڵتەیان بە وشەی كوردستان دەكرد، بەڵام ئێستا بۆ راكێشانی دەنگی كورد سەردانی ئامەد دەكەن و باسیش لەوە دەكەن، وشەی كوردستان دەمێكە لە توركیادا بەكارهاتووە.
وتیشی: لە ئێستادا لە لایەن هێزە ئۆپۆزسیۆنەكانی توركیاوە كۆدەنگیەك دروست بووە، بۆ ئەوەی ئامانجی داهاتوویان هەڵوەشاندنەوەی فاشیزم بێت لە توركیاو برەودان بە سیستمی دیموكراتی بێت.
راشیگەیاند: تاوەكو لە توركیا دان بە كێشەی كورد نەنرێت و دەسەڵاتدارانی توركیا دەستبەرداری پاكتاوكردن و سڕینەوەی كورد نەبن، نە دانوستان دەستپێدەكاتەوەو نە كێشەی كوردیش بە هێزی نەرم چارەسەر دەكرێت.
570 جار خوێندراوەتەوە