رۆئاوای كوردستان؛ هەزاران دۆنم رووبەری دانەوێڵەی جوتیاران سوتان

11:59 - 12/06/2019
کوردستان

 بە هەزاران دۆنم زەوی روبەری دانەوێڵەی جوتیارانی كورد لە رۆژئاوای كوردستان ئاگری تێبەردراو سوتان، ئیدارەی خۆسەری دیموكراتیش داوا لە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژ بە داعش دەكات بە هانایانەوە بچن.

سەرچاوەكانی هەواڵی رۆژئاوای كوردستان بڵاویانكردوەتەوە: دوای سوتانی دەغڵ و دانی جوتیارانی كورد لە سنوری كانتۆنی حەسەكەی رۆژئاوای كوردستان, چەند رۆژێك پێش ئێستاش, ئاگر لە دانەوێڵەی جوتیاران بەردراوە لە سنوری قامیشلۆو بەوهۆیەوە هەزاران دۆنم زەوی جوتیارانی كورد سوتاوە.

زۆربەی ئەو ناوچانەش كە سوتان بە گەنم و جۆ داچێنرابون و چەندین وێستگەی سوتەمەنی و بیرە نەوت و وێستگەكانی كارەباش كەوتوونەتە ئەو ناوچانەی كە سوتان، بەڵام بە هەوڵی تیمەكانی ئاگركوژێنەوە دامودەزگا نەوتی و وێستگەكانی كارەبا لە سوتان پارێزران.

رێكخراوی  داعش بەرپرسیارییەتی خۆی لە ئاگرتێبەردانی گەنمی جووتیارانی ناوچەكە راگەیاندووە، ئیدارەی رۆژئاوای كوردستانیش بۆ كۆنتڕۆڵكردنی دۆخەكە, داوای هاوكاری لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش و بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا كردوە لە رۆژئاوای كوردستان.

152 جار خوێندراوەتەوە