مانەوەی چەوری لە ناوچەی ورگدا شێوەی جەستە تێکدەدات، سەرباری ئەوەی مەترسیە بۆ توشبوون بە چەند نەخۆشییەکی مەترسیدار وەک دڵ.
زانایان دەڵێن تواندنەوەی چەوری ورگ وەرزشکردن بۆی بەس نیە، بەڵکو دەتوانیت لەرێگەی جۆری خواردنەوە لێی رزگارت بێت.
ماڵپەڕی دەیلی ستار بڵاویکردەوە، بۆ تواندنەوەی چەوری ورگ دەتوانیت لە جیاتی چونت بۆ هۆڵەکانی لەشجوانی، گرنگی بە کۆمەڵێک خواردنی تەندروست بدەیت.
تیری ئان نانس شارەزا لە بواری خۆراکدا باس لەوە دەکات، ئەگەر کەسەکە کاتی ئەوەی نەبێت هەموو رۆژێک وەرزش بکات دەتوانێت لەرێگەی جۆری خواردنەکەوە چەوری ورگی بتوێنێتەوە.
تیری دەڵێت، دەبێت لە جیاتی گۆشتی دروستکراو(مەسڵەحە)، جۆرەکانی ماسی بخورێت، چونکە دەوڵەمەندە بە ترشی ئۆمێگا3 و دەبێتە هۆی تواندنەوەی چەوری جەستە بەتایبەت ورگ، بەڵام گۆشت چەوری زۆر لە پێکهاتەکەیدا هەیە و دەبێتە هۆی غازاتی ناو سک و هەڵئاوسانی.
هەروەها لەجیاتی خواردنی پەتاتەی سورەوەکراو، میوەی تازە یاخود چەرەسات بخۆو لەبری خواردنەوە گازییەکان، ئاو لەگەڵ لیم و خەیارو نەعنا تێکەڵ بکەو بیخۆنەوە.
تیری رێنمای دەدات لە دوور کەوتنەوە لە خواردنە شیرینیەکانی وەک بۆرەک و بسکیت.
بەپێی زانیارییە تەندروستییەکانی بەریتانیا، خواردنەوەی نیو لیتر لە ماددە کحولییەکان دەبێتە هۆی زیادبوونی 44200 گەرمۆکەی لەش لە ساڵێکدا، ئەمەش یەکسانە بەوەی بڕێکی زۆر لە شیرینی بخورێت.
12321 جار خوێندراوەتەوە