لە سەرەتای هەڵمەتی سوپا بۆ كۆتایهێنان بە خۆپیشاندانەكان لە سودان 19 منداڵ كوژراون

KNN : Kurdish News Network
09:14 - 12/06/2019
جیهان
+
-

نەتەوە یەكگرتوەكان رایدەگەنێت: لە سەرەتای هەڵمەتی سوپا بۆ كۆتایهێنان بە خۆپیشاندانەكان لە سودان, لانی كەم 19 منداڵ كوژراون.

 رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری منداڵان (یونیسێف ) بڵاوی كردوەتەوە: لە رۆژی سێی حوزەیرانی رابردووەوە كە هاوكاتە لەگەڵ سەرەتای هەڵمەتی سوپا بۆ بڵاوە پێكردنی خۆپیشاندەرانی خەرتووم، لانی كەم 19 منداڵ كوژراون و 49 ی تریش بریندار بون.

لە بەیاننامەیەكدا كە لەلایەن ستیڤان دوجاریك وتەبێژی سكرتێری گشتی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان،لە بارەگای نەتەوەیەكگرتووەكان لە نیویۆرك خوێندرایەوە، نیگەرانی نەتەوەیەكگرتوەكان نیشاندرا لە بەردەوامی توندوتیژییەكان و بەكارهێنانی هێز بۆ بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندەرانی سودان.

ئاماژەی بەوەشكرد: یونیسێف, زانیاری هەیە كە منداڵان لە سودان روبەڕووی بە بارمتەكردن و چەكداركردن بۆ شەڕ و كوشتن دەبنەوە و لە قوتابخانە و نەخۆشخانە و بنكە تەندروستییەكانیش روبەڕووی پەلامار و  كاری نەشیاو دەبنەوە..

430 جار خوێندراوەتەوە