مۆسكۆ هۆشداریی دەدات لە دابەزینی نرخی نەوت بۆ نزیكەی 30 دۆلار

KNN : Kurdish News Network
04:59 - 10/06/2019
ئابوری
+
-

مۆسكۆ: دەبێت وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت بەردەوام بن لە كەمكردنەوەی بەرهەمهێنان 

مۆسكۆ هۆشداریی دەدات لە دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بۆ نزیكەی 30 دۆلار، ئەگەر وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت، رێكەوتنەكەی پێشوویان درێژ نەكەنەوە كە تایبەتە بە كەمكردنەوەی بەرهەمهێنان.

ئەلیكساندەر نۆڤاك وەزیری وزەی روسیا رایگەیاند: بەهۆی بەرهەمهێنان و خستنەڕووی رێژەیەكی زۆری نەوت بۆ بازاڕەكانی جیهان، مەترسیی دەكرێت رێژەی نەوتی عەمباركراو زیاد بێت‌و ئەوەش كاریگەریی دروست بكات لەسەر نرخی نەوت و بەجۆرێك بەهاو نرخی ئێستای لەدەست بدا و نرخەكەی بگاتە نزیكەی 30 دۆلار. 

وەزیری وزەی روسیا راشیگەیاند: بۆ رەواندنەوەی ئەو مەترسییانە، پێویستە وڵاتانی بەرهەمێنی نەوت لەگەڵ رێكخراوی ئۆپیك، رێكەوتنەكەی پێشوویان درێژ بكەنەوە لەبارەی كەمكردنەوەو سنورداركردنی بەرهەمهێنانی نەوت و خستەبازاڕ. 

بڕیارە رۆژانی سێ و چواری مانگی تەموزی داهاتوو، رێكخراوی ئۆپیك و روسیاو چەند وڵاتێكی دیكەی بەرهەمهێنی نەوت، لە ڤیەننا كۆببنەوەو بڕیار لەرێكەوتنەكەی پێشوویان بدەن.

926 جار خوێندراوەتەوە