سەرۆکی کۆریای باکور هاوشێوەی فلمەکەی جەیمس بۆند ژەنەڕاڵێکی دەکوژێت

KNN : Kurdish News Network
12:22 - 09/06/2019
هەمەڕەنگ
+
-

بەپێی بڵاوکراوەی دەزگایەکی راگەیاندنی رۆژئاوا، کیم جۆنگ ئون رابەری کۆریای باکور، بەتۆمەتی پیلاندانان بۆ ئەنجامدانی کودەتا، فەرمانی کوشتن بۆ یەکێک لە ژەنەڕاڵەکانی دەردەکات.

رۆژنامەی میرەری بەریتانی لە راپۆرتێکدا ئاشکرایدەکات، ناوی ژەنەڕاڵەکە نەزانراوەو بەهۆی ئەوەی پیلانی داڕشتوە بۆ ئەنجامدانی کودەتا، لەلایەن کیم جۆنگ ئونەوە دەخرێتە ناو حەوزێک ماسی گۆشتخۆر و دەکوژرێت.

لە ناوەڕۆکی راپۆرتەکەدا هاتوە، لە وڵاتی بیونگ یانگ، ژەنەڕاڵەکە هەردوو قۆڵی بەچەقۆ لەگەڵ سنگی دەبڕدرێت و پاشان دەخرێتە ناو حەوزێکی پڕ لە ماسی گۆشتخۆر و دڕندە لە جۆری پیرانا کە ددانەکانی تیژن، بەوپێیەی دیار نیە ئایا ژەنەڕاڵەکە بۆتە خواردنی ماسییەکان یاخود کاتێک قۆڵەکانی بڕدراوە گیانی لەدەستداوە.

لەلایەکی دیکەوە راپۆرتەکە تیشک دەخاتە سەر چۆنێتی سزادانەکەو دەڵێت، کیم جۆنگ ئون ئەم بیرۆکەی سزادانەی لە  فلمەکەی جەیمس بۆند بەناوی " The Spy Who Loved Me " وەرگرتوە کە لەساڵی 1977 پەخشکراوەو تێیدا چەند کەسێک دەخرێنە ناو حەوزێکی پڕ لە ماسی دڕندە.

سەرچاوەیەکیش لە دەزگای هەواڵگری بەریتانیا  دەڵێت، سزاکانی کیم جۆنگ ئون لە چەند شوێنێکی جیا جیا ئەنجامدەدرێت و بە شێوازی دڕندانە تاوەکو ببێت بە بە دەرس بۆ ئەوانەی دیکە.

 

بۆئه‌وه‌ی مه‌ترسی ماسی گۆشتخۆری جۆری پیرانا ڕونتربێته‌وه‌، بڕوانه‌ ئه‌م دیمه‌نانه‌:

 

 

 

 

19497 جار خوێندراوەتەوە