گۆگڵ: رێوشوێنه‌كانی دژی هواوی زیان به ئاسایشی ئه‌مریكا ده‌گه‌یه‌نن
كۆمپانیای گۆگڵ، هۆشداریی ده‌داته ئیداره‌ی ئه‌مریكا به‌وه‌ی, ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت له رێوشوێنه‌كانی دژی كۆمپانیای هواویی چینی، ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه...
رۆژنامه‌ی فایننشاڵ تایمزی به‌ریتانی بڵاوی كردوه‌ته‌وه: به‌رپرسانی كۆمپانیای گۆگڵ, فشار له به‌رپرسانی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كۆمپانیاكه‌یان ببه‌خشرێت له‌و بڕیاره‌ی تره‌مپ كه به‌رهه‌مه‌كانی كۆمپانیای هواویی چینی قه‌ده‌غه ده‌كات له‌ناو ئه‌مریكا.
كۆمپانیای گۆگڵ ده‌یه‌وێت، به‌رده‌وام بێت له په‌یوه‌ندی و ئاڵوگۆڕی بواری زانیاری و ته‌كنه‌لۆژی له‌گه‌ڵ هواوی و نیگه‌رانه له سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر كۆمپانیای هواوی و مه‌ترسیی ئه‌وه‌ی هه‌یه، كۆمپانیای هواوی بۆ ئاینده له دروستكردنی مۆبایلی زیره‌كدا، سیستمێكی نوێی تایبه‌ت به‌خۆی دروست بكات، ئه‌و كاته‌ش به زیان بۆ كۆمپانیای گۆگڵ ده‌شكێته‌وه‌و سیستمه نوێكه‌ش مه‌ترسیی هاككردنی زیاتره…
671 جار خوێندراوەتەوە