بەپەلە

ads top

ئیندۆنیزیا؛ له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ خۆپیشانده‌ران‌و هێزه‌ ئه‌منییه‌كاندا 3 خۆپیشانده‌ر كوژران

06:27 - 22/05/2019
جیهان

ئیندۆنیزیا؛له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ خۆپیشانده‌ران‌و هێزه‌ ئه‌منییه‌كاندا 200 خۆپیشانده‌ر بریندار بوون

 
له‌ ئه‌نجامی‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی‌ ئیندۆنیزیا، شه‌ش خۆپیشانده‌ر كوژران‌و نزیكه‌ی‌ دووسه‌دیش بریندار بوون..

میدیاكانی‌ ئیندۆنیزیا بڵاویان كرده‌وه‌: له‌ ئه‌نجامی‌ خۆپیشاندانێك له‌ شاری‌ جاكارتای‌ پایته‌ختی‌ ئه‌و وڵاته‌ بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ له‌ نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ ئه‌منییه‌كاندا، دروست بووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ شه‌ش خۆپیشانده‌ر كوژراون و 200ی‌ دیكه‌ش بریندار بوون.

هاوكات، هینكی‌ هریاد، فه‌رمانده‌ی‌ پۆلیسی‌ جاكارتا له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: 20 كه‌سیان به‌ تۆمه‌تی‌ هاندان بۆ توندوتیژی‌ ده‌ستگیركردووه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ لایه‌نگرانی‌ سه‌رۆكی‌ گشتیی‌ پارتی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ ئیندۆنیزیای‌ مه‌زن، له‌دژی‌ ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌، ناره‌زایه‌تییان ده‌ربڕی‌ كه‌ به‌ پێی‌ ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان، جۆكۆ ویدۆدۆ، ئه‌ندامی‌ پارتی‌ خه‌باتی‌ ئیندۆنیزیا و سه‌رۆكی‌ ئێستای‌ ئه‌و وڵاته‌ سه‌ركه‌وتنی‌ به‌ده‌ستهێناوه‌..


247 جار خوێندراوەتەوە