بەهۆی شەڕی نێوان گەریلاكانی پەكەكە و سوپای توركیا لە ناحیەی شێروان مەزنی سەربەقەزای مێرگەسور هاوڵاتییەكی مەدەنی گیانی لەدەستدا.
سەعدون هاودیانی، وتەبێژی پۆلیسی سۆران بە KNNی راگەیاند، دوای ئەوەی هاوڵاتییەكی دانیشتوی ناحیەی بەحرەكەی سەر بە پارێزگای هەولێر، لە ناحیەی شێروان مەزن لە قەزای مێرگەسور ون دەبێت و بۆ ماوەیەك دیار نامێنێت، ئەمڕۆ تەرمەكەی دۆزراوەتەوە كە بەهۆی پێكدادانی نێوان گەریلاكانی پەكەكەو بۆردومانی سوپای توركیاوە كوژراوە.
ئاشكراشیكردوە، ئەو هاوڵاتییە تەمەنی 60 ساڵ بووە و ناوی لازم عەلی فەقۆیەو پێشمەرگەی خانە نشین بوە، بە مەبەستی هێنانی گژوگیای بەهارە چووە بۆ شاخەكانی دەوروبەری ناحیەی شێروان مەزن.
1764 جار خوێندراوەتەوە