هاوكات، بەهۆی هەڵكشانی ئاستی گرژییەكانی ناوچەكە، سوپای هۆڵەنداش، مەشقپێكردنی بە سەربازانی سوپای عێراق و هێزەكانی پێشمەرگە راگرت.
بەپێی ئەو هەواڵانەی كە لە میدیاكانی هۆڵەندا لە زاری وتەبێژی سوپای هۆڵەنداوە بڵاوكراونەتەوە: بە هۆی هەڕەشەیەكەوە بێئەوەی باس لە جۆری هەڕەشەكە بكەن، سوپای ئەو وڵاتە چالاكییەكانی مەشقپێكردنی بۆ ماوەیەك لە كوردستان و عێراق راگرتوە.
جەختیش لەوە كراوەتەوە، كشاندنەوەی 50 سەربازی هۆڵەندا كە لە هەرێمی كوردستان مەشق بە هێزەكانی پێشمەرگە دەكەن، لە ئێستادا جێگەی باس نییە و تەنها چالاكییەكانی مەشقپێكردن، هەڵپەسێردراون.
817 جار خوێندراوەتەوە