گۆڤاری Psychology and Aging لە پەڕەی تەندروستیدا، ئەنجامی توێژینەوەیەکی بڵاوکردەوە کە سودی توڕەبوون لە بەتەمەنەکاندا دەردەخات.
وەک دەزانرێت مرۆڤ کاتێک بەرەو تەمەن دەڕوات، کۆمەڵێکیان دەبنە کەسێکی توڕەو هەندێکی دیکەیان بەپێچەوانەوە، بەڵام لە گەنجەکاندا توڕەبوون باش نیە و رووبەروی کێشەی تەندروستی و جەستییان دەکاتەوە.
توێژینەوەکە لەسەر کۆمەڵێک بەتەمەن ئەنجامدراوە کە تەمەنیان لە نێوان 59 بۆ 93 ساڵە، تێیدا دەرکەوتوە ئەوانەی زۆر توڕە دەبن مەترسی توشبوونیان بە جەڵتەی دڵ و مێشک کەمترە وەک لەوانە پێچەوانەن.
توێژەرانی بواری پزیشكی ئەوە دەخەنە روو توڕەبوون لە بەتەمەنەکاندا، ماسولکەکان و دڵیان بەهێز دەکات بەمەش زیانی تەندروستی کەمترەو تەمەنیان درێژترە.
4035 جار خوێندراوەتەوە